بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە شەفەق نیوز، قاسم ئەلعەبودی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە چەند شانەیەکیان دەستبەسەر کردووە کە لە نێوخۆی غێراقدا لە پێناو بەرژەوەندی ئۆکرانیا چالاکی دەکەن کە لە چەندین هێرش بۆ سەر هەندێ دامەزراوەکانی ئەم وڵاتە دەستیان هەبووە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی "دیالۆگ لەگەڵ زەینەب الربیع" (دیالۆگ لەگەڵ زەینەب الربیع) کە لە تۆڕی "دیجلە" پەخشکرا، ئاشکرای کرد: ئێمە یەکەیەکی هەواڵگری تایبەتمان هەیە بۆ شیکردنەوەی داتای هەواڵگری، کە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە ئۆکرانیا دەستوەردان لە عێراق دەکات.
ئەلعەبودی زیادی کرد: چەند گرووپێکمان دەستگیرکرد کە هێرشیان لە ناوخۆی عێراق ئەنجامدا و ژمارەیەک دامەزراوەیان کردە ئامانج، ئەوانیش لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە کە کار بۆ ئۆکرانیا دەکەن.
بێ ئەوەی ئاماژە بەو ناوەندانە بکات کە کراوەتە ئامانج یان ئایا ئەو گرووپانە ئۆپەراسیۆنیان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراقیش ئەنجامداوە، جەختی لەوە کردەوە کە دۆسیەی هێرشەکان لە ناوخۆی عێراق زۆر ئاڵۆزە و لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ دیاریکردنی بەرپرسیارێتی لایەنێک یان لایەنێکی دیکە.
Your Comment